پشکنینی بەکتریای گەدە لە ڕێگای هەناسەدان
ڕاچڵهكین-
ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی بەکتریای گەدە ( جۆرێکە لە بەکتریا کە زیان بە دیواری گەدە و بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە باریکە دەگەیێنێت و برین دروست دەکات ). لەم پشکنینە شلەیەکی تایبەت دەخۆیتەوە کە ماددەیەکی تێدایە ناوی ( یوریا ) یە. دوای ئەوە هەوا دەنێی بە زەرفێک کە پێت دەدرێت و پاشان پزیشک دەینێرێت بۆ تاقیگە، ئەگەر بەکتریای گەدەت هەبێت، بەکتریایەکە ماددەی یوریا دەگۆڕیت بۆ دوانەئۆکسیدی کاربۆن.
چۆن خۆمان بۆ ئەو پشکنینە ئامادە بکەین؟
1- دەبێت پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە دکتۆر ئاگادار بکەیتەوە لەوەی کە ئایا دووگیانیت یاخود کێشەی سیەکان یان دڵ یان هەر نەخۆشیەکی تر یاخود هەستیاریت بە هەر جۆرە دەرمانێک هەیە یان نا.
2-نابێت هیچ شتێک بخۆیت یان بخۆیتەوە ( تەنانەت ئاویش ) ٤ سەعات بەر لە پشکنینەکە.
3-نابێت هیچ دژە هەوکردنێک وەربگریت ٤ هەفتە بەر لە پشکنینەکە.
4-لە ڕۆژی پشکنینەکە تەنها ئەم دەرمانانە وەربگرە کە لەلایەن دکتۆرەکەتەوە پەسەندکراوە، وە ئەگەر لە نێوان ٤ کاتژمێرەکەوە بێت دەبێت تەنها بە قومێک ئاو دەرمانەکە وەربگریت.