خزانی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت چیە؟
ڕاچڵهكین-
کۆڵەکەی پشتمان پێکهاتووە لە ژمارەیەکی زۆر لە ئێسک(بڕبڕەکان) کەبەیەکەوە بەستراون،، هەربەشکێیان ناوێکی تایبەت بەخۆیان هەیە، لەنێوان بڕبڕەکانی پشتدا ، دیسکی نێوان بڕبڕەکان هەیە،کەپێکهاتەیەکی نەرمتر لەئێسک و کڕکڕاگەییان هەیە، ئەم دیسکانە یارمەتی بڕبڕەکانی پشتمان ئەدەن بەکەمکردنەوەی بڕی ئەو پەستانانەی ئەکەوێتەسەریان و ڕێگری ئەکەن لەڕووشان و بەرەیەکەوتنی نێوان ئێسکەکانی بڕبڕەکانی پشتمان.
پێکهاتەی هەردیسکێک لەنێوان بڕبڕەکانی پشەدا بەشێوەیەکە کە، بەشی ناوەوەی لەماددەیەکی جەلاتینی شل پێکدێت و بەشی دەرەوەی ڕەقە، بۆیە لەکاتی لاوازبوون یاخود برینداربوونی ئەم دیسکانەدا، ئەبێتە هۆی خزان و دەرچوونی بەشی ناوەوەی دیسکەکە لەبەشی دەرەوەدا ، کە بەدەرچوونی دیسک یاحود حزانی دیسک ناو ئەبرێت،
کەئەمەش ئەبێته هۆی درووست بوونی ئازارو ناڕەحەتی زۆر، ئەگەر لەکات خزانی دیسکەکاندا پەستان بکەوێتە سەر دڕکەپەتک و دەمارەکان نێوی، ئەوا ئەبێتە هۆی سڕبوون بەدرێژی دەمارە پەستێوتراوەکە ئەگەر نیشانەکانی پەستان درووست بوون لەسەر دەمارەکانی دڕکە پەتک تووند و بەردەوام بێت، پێویستە بەنەشتەرگەری ، دیسکە خزاوەکە لاببرێت یان ڕێکبکرێتەوە، دكتۆر سهیوان لهم بابهتهدا نیشانهكانی خزانی دیسكی نێوان بڕبڕهكانی پشت باسدهكات.
نیشانەکانی خزانی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت:
1- بوونی ئازار و سڕبوونی زۆر بەتایبەتی لەلایەکی لەشدا
2- ئازارێک بگوازرێتەوە بۆ دەست و قاچەکان
3- ئازارێک لەکاتی شەودا بەرەو خراپتر بوون بچێت یان لەکاتی کۆمەڵێک جووڵەی دیاری کراودا.
4- ئازارێک بەرەو خراپبوون بچێت لەدوای دانیشتن یان بەپێوە وەستان
5-ئازار درووست بوون لەدوای ماوەیەکی کەم لەڕۆشتن
6- بوونی ئازاری ماسوولکەی بەبێ هۆکار
7- هەستکردن بەئازارو سووتانەوەو مێروولەکردن لەشوێنی بەرکەوتەدا.