ماکەکانی خراپ مامەڵەکردنی منداڵان

ستایل

29/01/2021     ژمارەی بینراو 238

ماکەکانی خراپ مامەڵەکردنی منداڵان


ڕاچڵه‌كین-

منداڵان بەباوان پشت دەبەستن بۆپارێزگاری کردن و فەراهەم کردنی ژیانێکی شایستە.تەنها شت کەمنداڵان پێویست دەکات بیکەن بریتی یە لەیاری کردن و چێژوەرگرتن لەمنداڵیان و فێربوون و ئەزمون کردنی ژیان تاکو تاکێکی تەندرووست بنیات بنرێت. ئاخۆ ئەو خێزانەی کەئەم هەموو شتەیان لێ چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر خراپ مامەڵەی منداڵاکانیان بکەن لەڕووی جەستەیی، دەروونی، سێکسی....هتد دەبێت چ زیانێک بگەیەنن؟ دكتۆره‌ لاڤه‌ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

قوربانیان متمانەیان بە کەسەنزیکەکان وخەڵکی بەگشتی نامێنێت، بەکۆمەڵێک گرێ و برینی دەروونی یەوە گرفتادەبن، کەدەرئەنجام تاکێکی نەخۆش بەرهەم دێت هیچ سودێکی بۆ خۆی و دەووروبەر نابێت بگرە لەوانەشە لە داهاتوودا هەمان ڕێچکەبگرێتەبەر. دەتوانین ماکەکان لەم خاڵانەی خوارەوەکورت بکەینەوە:

1- لەدەست دانی توانای متمانەپێکردن.
2- قوربانیانی دەستدرێژیە سێکسییەکان لەداهاتوودا تووشی کێشە سێکسی یەکان دەبن وقورس دەبێت پەیوەندی ببەستن.
3-قوربانیانی توندوتیژی جەستەیی ترس و تۆقین بەرامبەر (ژن/پیاو )درووست دەکەن و لەداهاتوودا ئەو ئامێر و ئامرازانەی بەکارهاتووە وەک زەنگێکی وەبیرهێنانەوە کاردەکەن کە کۆی پرۆسەی توندوتیژیەکەی دێننەوە یاد، بەمەش لەبیرکردن و تێپەڕاندنی زەبرەکە قورس دەبێت.
4-گەڕان بەدوای پیاهەڵدان وستایش کردن بەشێوەیەکی بەردەوام بۆسارێژکردنی برینەکان لەنێو قوربانیان دەبینرێت وە هەمووکارێک دەکەن بۆ بەدیهێنانی.
5-هەست بەکەم زانین.
6-دەرکەوتنی نەخۆشی دەروونی لەداهاتوودا وەک خەمۆکی، جۆرەکانی دڵەڕاوکێ، وەسواس وقەلەقی، تەنگژەی کەسێتی ..هتد.
7-لەدەستدانی توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەست وسۆزەکان.
8-گرفت لەدۆزینەوەی هاوژین و پێکهێنانی خێزان وپرۆسەی هاوسەرگیری.
9-نەخۆشی یەجەستەیی یەکانی فشاری دەروونی(سترێس) و دەرهاویشتەکانی وەک بەرزی فشاری خوێن، شەکرە، نەخۆشی یەکانی دڵ.....هتد.
10- بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرو ئالوودەبون.
11-ڕق و توڕەیی بەرامبەر هەمووخەڵکی و جیهان بەگشتی.
12-کێشەکانی خەو و بینینی دێوەزمەو خەوی ناخۆش.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن