توشبووانی چهند نهخۆشییهك باشتر وایه بۆماوهیهك شۆفێری نهكهن
ڕاچڵهكین-
ئەمە بابەتێی گرنگە، چوونکە کە یاساش نەبێت، نەخۆش دەبێت پەیڕەوی بکات بۆ سەلامەتی خۆیی و دەوروبەریش تاوەکو دووربێت لە ڕووداوی هاتوچۆ، دكتۆر زانیار پزیشكی ههناوی به پشت بهستن به داتایهكی جیهانی ڕێنموی ئهم كهسانه دهكات له حاڵهتی تایهبهتدا شۆفێری نهكهن.
بۆ نمونە لە بەریتانیا، بەڕێوەبەرایەتی هاتو چۆ پشت دەبەستێت بە (دڤڵا) کە کورتکراوەی (دەزگای مۆڵەتی ئۆتۆمبێل لێ خوڕین)ە تا وەکو بزانێت کام نەخۆش نابێت ئۆتۆمبێڵ لێ خوڕێت. شۆفێرەکان کراون بە دوو گروپەوە:
گروپی یەکەم\شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووک
گروپی دووەم\ شۆفێری ئۆتۆمبێلی گەورە وەکو لۆری و پاس
ئەم بەڕێزانە دەبێت ووریا بن ئهگەر هاتو نەخۆش بوون بە یەکێک لەمانەی خوارەوە:
1-سنگە کوتێ\زەبحەی دڵ: واز بێنن لە شۆفێری گەر ئازارەکانیان پێ کۆنترۆڵ نەکرێت یان زوو زوو بۆیان بێت
2- قەستەرەی دڵ: بۆ یەک هەفتە شۆفێری نەکەن، دەست پێ بکەنەوە پاش ئەوە گەر هات و قەستەرەکەیان سەرکەوتوو بوو.
3- جەڵتەی دڵ: تا یەک هەفتە شۆفێری نەکەن، گەر تەواو چارەسەر کرابێت.گەر بە تەواوی چارەسەر نەکرابێت، دەبێت تا یەک مانگ شۆفێری نەکەن.
4- تێکچوونی کارەبای دڵ: گەر لەو کەسانە بوو کە بە خراپی لێدانی دڵی تێکچوو بێت دەبێت تا یەک مانگ شۆفێری نەکات.
5- پاتری دڵ: تا یەک هەفتە شۆفێری نەکات، پاشان دەست پێ بکاتەوە بەڵام دەبێت بەڕێوەبەرایەتی ئاگادار بکاتەوە.
6-پەستانی خوێن\ زەخت: ئاساییە شۆفێری بکات، بەڵام گەر بە هۆی دەرمانەکانەوە تووشی تێکچوونی هاوسەنگی بوو، باشترە بووەستێت لە شۆفێری.
7- گەشکە\ فێ: گەر ئەو کەسە گەشکەی بۆ هاتبێت و بەخەبەر بوو بێت، ئەوا تا یەک ساڵ نابێت شۆفێری بکات. ئهگەر گەشکەی بچووکی بۆ هاتبێت یان لە خەودا بۆی هاتبێت ئەوا ئاساییە لە شۆفێری بەردەوام بێت.
8- جەڵتەی دەماغ: تا یەک مانگ نابێت شۆفێری بکات. گەر جەڵتەکە بینینی چاوی تێک دابێت باشترە پزیشک و بەرێوبەرایەتی ئاگادار بکاتەوە.
9- لە دەست دانی بیرەوەری\ زەهایمەر: یەک لە ٣ پیر کە دەمرن بە رووداوی هاتو چۆ دەرکەوتووە ئەم نەخۆشییان هەیە.
10- شەکرە: ئاساییە بەردەوام بن، بەڵام گەر هات و تووش بووی شەکرە دابەزین بوون و بێ ئاگا بوون لێی باشترە بووەستن لە شۆفێری و چارەسەری بکەن.
11- ئالودە بوون بە دەرمان و کحول\ ئەمانەش نابێت شۆفێری بکەن هەتا خۆیان چارەسەر دەکەن.