راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر داوا لەهاوڵاتیان دەكات ئەگەر ئۆتۆمبێلێكیان بینی لە لاڕێی شەقام سەر شۆستەكاندا دەڕوات و شۆفێران بێزار دەكات، ئەوا وێنە و ڤیدیۆی بنێرن بۆ هاتوچۆ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایاری 2025 هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا داوای لە شۆفێران كردووە، لە كاتی گەشتكردنیان بۆ ناوچە گەشتیارییەكان، ئارامیان هەبێت و پابەندی یاسا و رێنماییەكانی هاتوچۆ بن، پابەندبن بە لێخوڕین لەسەر رێگای قیرتاوكراو، بە هیچ شێوەیەك لەسەر شۆستەی رێگاكان نەڕۆن بۆئەوەی نەبنە هۆكاری بێزاركردنی گەشتیارانی تر و توشی سزای پێبژاردن نەبن .
داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات، ئەگەر دیاردەی لەو جۆرەیان بینی، لە رێگەی واتس ئەپ، تێلگرام و ڤایبەری ژمارەی تایبەت بە هاتوچۆوە، وێنە و ڤیدیۆی بنێرن بۆیان بۆئەوەی ئەوانیش رێكاری یاسایی بەرامبەر بگرنە بەر.