راچڵەكین-
دەستەی دەستپاكی لەهەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هەر هاوڵاتیی یان فەرمانبەرێك زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر بوونی گەندەڵی و كاری نایاسایی لە دامەزراوەكانی حكومەتدا ئاشكرا بكات، پاداشتی دارایی دەكەن.
لەنووسراوێكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كە واژۆی ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەكەی لەسەرەو ئاڕاستەی هەریەك لە سەرۆكایەتییەكانی پەرلەمان، هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، نەهێشتنی بەرتیل و ڕێگریكردن لە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، هەر هاوڵاتی یان فەرمانبەرێك زانیاری بداتە دەستەكە لەسەر هەبوونی هەر كارێكی نایاسایی یاخود بوونی گەندەڵی لەدامەزراوەكانیان، بەمەرجێك زانیارییەكان بەبەڵگەوە بن لەسەر هەر فەرمانبەرێك یان بەرپرسێك لەهەر ئاستێكی پلەی وەزیفیدا بێت ، لەلایەن دەستەكەوە بەبڕێك پارە پاداشت دەكرێت.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە دەستەی دەستپاكی زامنی پاراستنی ناوو ناونیشانی هەواڵدەر دەكات و مافی پارێزراو دەبێت.