باوكی پەرلەمانتارێكی پارتی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کوردستان

04/02/2021     ژمارەی بینراو 1593

راچڵەكین –

باوكی پەرلەمانتارێكی پارتی لەناو ماڵەكەی خۆی لەشاری دهۆك، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پۆلیسی شارەكەش دەڵێت: ئەو هاووڵاتییە بە فیشەك خۆی كوشتووە.

ئەمڕۆ 4-2-2021، ناجی باڵەتەیی باوكی د. ئارام باڵەتەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەماڵەكەی خۆی لەشاری دهۆك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرایكردووە، ئەو هاووڵاتییە بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، باوكی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بەهۆی تووشبوونی ئارام-ی كوڕی بە كۆرۆنا، كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگ و 15 رۆژە تووشی ڤایرۆسەكە بووەو باری تەندروستیشی ناجێگیرە، دووچاری خەمۆكی بووەو بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ بە دەمانچە خۆی كوشتووە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن