ئه‌ستێره‌ی كه‌نه‌دی" شۆن میندیز" له‌گه‌ڵ كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی" كامیلا كاپیلۆ"
ڕاچڵه‌كین-
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی كه‌نه‌دی" شۆن میندیز" له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام له‌گه‌ڵ كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی" كامیلا كاپیلۆ" ڕه‌خنه‌ی زۆر له شۆن گیرا.
ئه‌م كوڕه هونه‌رمه‌نده له ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی خۆی ماچی په‌نجه‌ی پێی كچه هاوڕێكه‌ی كردوه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه نوسیوه به ڕه‌فتارێكی نه‌شیاو وه‌سفیان كردوه وباس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌یتوانی به‌ڕێگه‌یه‌كی دیكه خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رببڕێت.
شۆن له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی" پێت ماچ ده‌كه‌م چونكه خۆشم ده‌وێیت" و وێنه‌كه زیاتر له 4 ملیۆن 991 هه‌زار لایكی بۆ چووه.