عیراق.. ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا دووهێندە زیادیكرد

عێراق

21/02/2021     ژمارەی بینراو 181

راچڵەكین -

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی لەبارەی پەتای كۆرۆنا بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش، ژمارەی تووشبوان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوەو ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی پەتاكە بەراورد بە دوێنێ دوو هێندە زیادیكردووە.

وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 187 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا و 27 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا دوو هەزارو دوو تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ 20-2-2021، 13 كەس بەهۆی كۆرۆنا لەسەرانسەری عیرقدا گیانیان لەدەستدابوو.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 667 هەزار و 937 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 13 هەزارو 272 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانی پەتاكە گەیشتە 618 هەزار و 509 كەس، كە دەكاتە رێژەی 92.6%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن