وڵاتێكی عەرەبی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە

جیهان

21/02/2021     ژمارەی بینراو 192

راچڵەكین –

سەرۆكی جەزائیر فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی دەركردو بڕیاریشیدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

میدیاكانی جەزائیر بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 21-2-2021، عەبدولمەجید تەبون سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە، فەرمانی دەركرد بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی جەماوەریی نیشتمانی (ژووری یەكەمی پەرلەمان) و ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

سەرۆكی جەزائیر بەبێ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنە پێشوەختەكە، رایگەیاندووە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، لەچوارچێوەی ئەو هەنگاوانە دێت كە بەبۆنەی دووەمین ساڵڕۆژی گردبوونەوە جەماوەرییەكەی جەزائیر بەڵێنی جێبەجێكردنی داوە، كە بەهۆیەوە عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆكی پێشوو ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی كرا.

پەرلەمانی ئێستای جەزائیر كە زۆرینەی ئەندامەكانی سەر بە (بەرەی رزگاریی نیشتمانی)ن، لەمانگی ئایاری ساڵی داهاتوو خولەكە كۆتایی پێدێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن