نرخی نەوت بەرزبوەوە

ئابوری

22/02/2021     ژمارەی بینراو 254

راچڵەكین –

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22-2-2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلارو 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا دوێنێ بە 62 دۆلارو 91 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات نرخی نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس-یش بە 59 دۆلارو 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا دوێنێ بە 59 دۆلارو 24 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

 لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا نزمترین ئاستی لە ماوەی 18 ساڵدا تۆماركرد تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن