هەزاران حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا لە عیراق تۆماركرا

عێراق

22/02/2021     ژمارەی بینراو 296

راچڵەكین – 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی لەبارەی پەتای كۆڕۆنا بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش، هەزاران حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوەو 23 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 864 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا و 23 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا دوو هەزارو 236 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 671 هەزار و 801 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 13 هەزارو 295 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانی پەتاكە گەیشتە 620 هەزار و 745 كەس، كە دەكاتە رێژەی 92.4%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن