سییەکان
ڕاچڵهكین-
بەفایبەربونی سییەکان بریتییە لە ئەستوربون و ڕەق بونی شانەی سییەکان کە وا ئەکات ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین بۆ ناو خوێن قورس ببێت، بەفایبەربونی سییەکان نەخۆشیەکە دەبێتە هۆی هەوکردن و ئەستوربونی دیواری سیکەڵدانۆچکەکان کە یەکەی ئاڵوگۆڕی ئۆکسجینن لە نێوان سییەکان و خوێندا، دكتۆر ئارام پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشییهكانی سنگ و ملولهكانی خوێن لهم بابهتهدا هۆكار و جۆرهكانی ئهم نهخۆشییه دهخاته ڕوو.
هەڵمژینی ماددەی کیمیایی زیانبەخش ئەکرێ بە یەکێک لە هۆکارەکانی بەفایبەربونی سییەکان دابنرێت ، هەروەها بەهۆی هەندێک نەخۆشی و دەرمان و هۆکاری بۆماوەییش دروست ئەبێت . هۆکارە هەرە سەرەکیەکەی نازانرێت .
زیاتر لە ٢٠٠ جۆری دیاریکراوە ، بەڵام جۆرە باوەکانی ئەمانەن :
1- IPF : باوترین جۆری بەفایبەربونی سییەکان ە کە هۆکارەکەی نازانرێت ، ساڵانە ٥٠ هەزار کەس دەستنیشان ئەکرێت بەم جۆرە، نیشانەکانی بەدی ئەکرێت لە تەمەنی نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵی ، زیاتر لە پیاواندا بڵاوە.
2- بەفایەربونی سییەکان بەهۆی نەخۆشیەوە: هەندێک نەخۆشی وەکو نەخۆشی کۆئەندامی بەرگری خودی وەکو (ڕۆماتیزمە، سکلیرۆدێرنا، کۆنیشانەی سجۆگرن..) ، هەندێک هەوکردنی ڤایرۆسی و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەش یەکێکن لە هۆکارە مەترسیدارەکان بۆ توشبون بەو نەخۆشییە.
3- بافەیبەربونی خێزانی: ئەمەیان دەگمەنە کە چەند ئەندامێکی خیزانێک توشی هەمان نەخۆشی ئەبنەوە کە پێئەچێت بەهۆی تێکچون لە جینێکی دیاریکراوەوە بێت.
4- بەفایبەربونی سییەکان بەهۆی بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان وەکو ئەسبیستۆزیان سلیکا، هەندیک کەیسیش تۆمارکراوە لەو کەسانەی لە کێڵگە پەلەوەریەکان ئێش ئەکەن و پاشماوەی پەلەوەرەکان هەڵئەمژن ، جگەرەکێشانیش مەترسی توش بون بەم حاڵەتە زیاد ئەکات.