خشتەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

ئابوری

23/02/2021     ژمارەی بینراو 1134

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی 2 راگەیاند

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی بێت، رۆژی  پێنجشەممە 25-2-2021 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 28-2-2021 دابەشكردنی مووچە كۆتایی پێدێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ ئاماژەیەكی نەكردووە بەوەی رێژەی لێبڕین لەمووچەی فەرمانبەران هەر 21% دەبێت یاخود زیاترە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن