هەوڵەكان بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی بەردەوامە

عێراق

23/02/2021     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین-

لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ھەوڵەكانی بە ئاراستەی ھەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی خستووەتەگەڕ. ئاماژە بەوەشدەكات، چەند ئاراستەیەك بۆ ھەمواركردنەوەی یاساكە ھەیە.

ئەڵماس فازڵ- ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ھەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت و وتی:"ئۆمێد دەكەین دوای تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021،  فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەكانیان سەبارەت بە ھەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی، چرتڕ بكەنەوە".

ئەڵماس فازڵ باسی لەوەشكرد كە لیژنەكەیان ھەوڵەكانی بە ئاراستەی ھەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی خستووەتەگەڕ  و وتی:" چەند ئاراستەیەك هەیە بۆ ھەمواركردنەوەی یاساكە".

پێشتر لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبوو كە ھەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی دەكەوێتە دوای پشووی خولی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران.

یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (30) بۆ ساڵی 2005 تائێستا ھەموار نەكراوەتەوە و شارەزایانی بواری یاسا لە عیراق ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر یاساكە ھەمواربكرێتەوە ئەوا گۆڕانكاری گەورە لە دەستوور و یاسای ھەڵبژاردنەكاندا دەكرێت، ھاوكات ھۆشداری ئەوەیش دەدەن لەوەی ئەگەر یاساكە لە ئەنجوومەنی نوێنەران تێنەپەرێندرێت، ئەوا بۆشایی دەستووریی لە عیراق دروست دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن