ماسییه‌ك ڕوخساری مرۆڤی هه‌یه
ڕاچڵه‌كین-
زۆرجار بونه‌وه‌ره جیاوازه‌كان له‌ناو ده‌ریا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌م دواییانه ماسییه‌كی قرش كه ڕوخساری له شێوه‌ی مرۆڤدایه دۆزرایه‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی ئه‌ندنوسیا.
ئه‌م ماسیه قرشه بچوك له‌لایه‌ن پیاوێك به‌ناوی عه‌بدوڵا نورین له ئاوی نزیك "ڕۆت نداو" له هه‌رێمی نوسا تینجارای ڕۆژهه‌ڵات دۆزرایه‌وه.
عه‌بدوڵا باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌ره‌تا ماسی قرشێكی به هه‌ڵه ڕاوكردوه و دوای ئه‌وه‌ی سكی ماسیه‌كه‌ی كردۆته‌وه له‌ناو سكیدا سێ به‌چكه‌ی بچوكتری ماسی هه‌بووه، یه‌كێك له‌و به‌چكه قرشانه دوو چاوی خڕی گه‌وره له‌ژێر لوتیه‌وه هه‌بووه و دوانه‌كه‌ی دیكه له ماسیه قرشه دایكه‌كه چوون.
ئه‌م ڕاوچیه ده‌ڵێت" ماڵه‌كه‌م پڕ بووه له خه‌ڵك و زۆر كه‌س دێن و داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ماسیه‌كه‌میان پێ بفرۆشم به‌ڵام من پارێزگاری لێده‌كه‌م پێم وایه به‌ختێكی باشم بۆ ده‌هێنێت"