وەزارەتی دارایی لەسەر مووچە نەدراوەكانی ساڵانی (2016-2017 و 2020)ی فەرمانبەران روونكردنەوەدەدات

کوردستان

25/02/2021     ژمارەی بینراو 2109

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر مووچە نەدراوەكانی فەرمانبەران لە ساڵانی ( 2016-2017 و 2020) نووسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە.

لەنووسراوەكەدا كە واژۆی ( ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی لەسەرە هاتووە، مووچەی مانگەكانی ساڵی دارایی (2016 و 2017) هەروەك خۆی دەمێنێتەوە، بەمووچەی شایستە نەدراو.

هەروەك ئاماژە بەوەكراوە، مووچەی مانگەكانی ( ئایار، حوزەیران، تەمووز، تشرینی دووەم و كانوونی یەكەم)ی ساڵی 2020  كەلەلایەن حكومەتی فدراڵ خەرج نەكراوە بۆ هەرێمی كوردستان بكرێتە (دائنون) واتە قەرز.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن