هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوه‌یتی" مشاری البلام"
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوه‌یتی" مشاری البلام" دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئه‌مه‌ش بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان، چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ته‌واوی مێدیا عه‌ره‌بیه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
مشاری له سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا توشبوونی خۆی به ڤایرۆسه‌كه ڕاگه‌یاند و به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام داوای له هه‌موان كردوه نزای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن و به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه ناتوانێت وه‌ڵام ئه‌و كه‌سانه بداته‌وه كه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن به‌ڵام پێده‌چێت زۆر به قورسی توشی ڤایرۆسه‌كه بوبێت و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.