هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 156

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:"رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتە و سەرەتای دانیشتنەکەش دەستپێککردنەوەی خولی بەهارە لە ساڵی سێیەمی خولی پێنجەمی هەلبژاردنی پەرلەمان".

وتیشی:" سبەینێ بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بڵاودەکەینەوە".

رۆژی ٣١-١٢-٢٠٢٠، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بەیانێک کۆتایی هاتنی خولی پایزەی ڕاگەیاند.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمانی کوردستان ساڵانە دوو پشووی هەیە، پشووی یەکەم لە سەرەتای مانگی یەک دەستپێدەکات بۆ سەرەتای مانگی ئازار، پشووی دووەم لە سەرەتای مانگی حەوت دەستپێدەکات بۆ سەرەتای مانگی ئەیلول.




داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن