هه‌یفا
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" هه‌یفا وه‌هبی" له نوێترین كاری‌دا به‌شداری درامای" اسود فاتح" ی كردوه كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه به سه‌رپه‌رشتی ده‌رهێنه‌ر" كه‌رم عه‌دل" كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت و بڕیار وایه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9 له كه‌ناڵی MBC مصر په‌خش بكرێت.
چیرۆكی ئه‌م درامایه باس له ژیانی خانمێك ده‌كات به‌ناوی" رانیا خگاب" كه ژیانی به ته‌واوه‌تی تێكده‌چێت به‌هۆی ئه‌و ناپاكیانه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت و له تاوانی كوشتن تێوه ده‌گلێت و دوای ئه‌وه‌ی له زیندان ئازاد ده‌بێت ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه.
تیمی ده‌رهێنانی ئه‌م درامایه ئاسته‌نگی زۆر هاتۆته پێشه‌وه بۆیان له‌ماوه‌ی ده‌رهێنانی ئه‌م درامایه له‌وانه‌ش دۆخی سیاسی و ئابوری لوبنان و په‌تای كۆرۆنا.
پاڵه‌وانانی دراماكه شه‌ریف سه‌لامه و ڕۆجینا و موعته‌سه‌م نهار و ئه‌حمه‌د فه‌همی و سه‌بری فه‌واز و رانیا مه‌نسور و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی لوبنانی و سوری به‌شداریان تیادا كردوه.