ڤیدیۆ: خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێك" ڕه‌فزم به‌ 165 پیاو داوه‌"

هەمەڕەنگ

28/02/2021     ژمارەی بینراو 1313

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" هاله‌ سدقی"

ڕاچڵه‌كین-
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" هاله‌ سدقی" سه‌یرترین دۆخی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ ڕوبه‌ڕووی بۆته‌وه‌ له‌ ژیانیدا ئه‌ویش پیاوێكی كوه‌یتی بووه‌ كه‌ به‌ڵێن نامه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری ساخته‌ی‌ هاله‌ و ئه‌و پیاوه‌ی‌ بۆ دایكی ناردوه‌.

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت" دایكم كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ زانی ده‌ستیكرد به‌ گریان و زۆر توڕه‌ بوو لێم و پێی وتم خه‌ریكی هه‌رچییه‌كی بگه‌ڕێره‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و هێرشی كرده‌ سه‌رم و پێی وتم چۆن بێ ئه‌وه‌ی‌ من بزانم هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یت؟" به‌ڵام دواتر تێگه‌یشتین ئه‌و پیاوه‌ به‌ڵێن نامه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری ساخته‌ی ناردوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ دایكم زۆر خه‌مبار بوو.

هاله‌ ده‌ڵێت تا ئێستا 165 پیاوم ڕه‌فز كردوه‌ و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕم به‌و بابه‌ته‌ نییه‌.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن