خانمێك به‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی دروستیده‌كات سه‌رنجی هه‌موانی ڕاكێشاوه
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رێكی جیاواز كاری خانمه هونه‌رمه‌ندێكی میسریه به‌ناوی" لۆرا" كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه و له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستی كه ڕوبه‌ره‌كه‌ی ته‌نها 5 سانتیمه‌تره وێنه‌یه‌كی ناوازه و جوان ده‌كێشێت.
لۆرا وێنه‌ی ڕوخساری كه‌سه‌كان له‌سه‌ر له‌پی ده‌ست ده‌كێشێ و ڕه‌نگی ئاوی و ئاسایی بۆ وێنه‌كانی به‌كارده‌هێنێت و كاره‌كه‌ی بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئه‌م خانمه گه‌نجه له منداڵیه‌وه ئاره‌زووی وێنه‌كێشانی هه‌بووه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ی بیرۆكه‌كه‌ی بۆ دێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامی ده‌دات و دوای ناخات و ده‌یه‌وێت له وێنه‌كانیدا بچوكترین ورده‌كاری ڕه‌نگ بداته‌وه.