ساتیا سای بابا
ڕاچڵه‌كین-
ساڵی 2003 له‌ناو ئاپۆڕای خه‌ڵك و به به‌رچاوی كامێراكانه‌وه "ساتیا سای بابا" زیاتر له 20 په‌رداخ ئاوی خوارده‌وه و دوای ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌و كاره‌ی كرد كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێن ده‌كرد لێی و بۆی هاتبوون و له ده‌میه‌وه ئاڵتونێكی هێلكه‌ی فڕێ‌دا.
له هه‌گبه‌كه‌ی ساتیا زۆر هه‌یه ئه‌ویش چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌یه كه توشی ئیفلیجی بوون و زۆر به ئاسانی له په‌نجه‌كانی ده‌ستیه‌وه پارچه‌یه‌ك ئاڵتون ده‌رده‌كات و پیشانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌دات، هه‌ركات له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا بوایه بڕێك لمی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كردوه كه كه‌س نه‌یزانیوه له كوێ هێناویه‌تی و دواتر نامه‌كانی لێ كۆكردونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانیان بۆ بكاته ڕاستی و خه‌ڵك له ته‌واوی جیهانه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئه‌م پیاوه به‌ڕه‌گه‌ز هندیه له‌دایكبووی 1926 ه و له ساڵی 1960 ه‌وه توانیویه‌تی جیهان سه‌رسام بكات به‌و بابه‌ته‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ كردوه ئه‌ویش مامۆستای ڕۆحانییه، له‌كاتی مردنه‌كه‌شی 3 ملیۆن كه‌س به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بوون و به‌رپرسانی باڵای هندستان به‌شداریان كرد.
ساتیا ئه‌گه‌ر چی پیاوێك بووه له‌سه‌ر ئاینی بوزی به‌ڵام وه‌ك كه‌سێكی موسوڵمان خرایه ژێر خاك و نه‌سوتێندرا، ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشای كۆتا چركه‌كانی ڤیدیۆكه بكه‌یت ده‌بینیت كه ئه‌م پیاوه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌سته‌كانیان فێڵ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.