هۆكاره‌كانی هەڵئاوسانی هێلکەی گون

تەندروستی

02/03/2021     ژمارەی بینراو 4541

هۆكاره‌كانی هەڵئاوسانی هێلکەی گون

ڕاچڵه‌كین-


هێلکە گونەکانی مرۆڤ قەبارە و بەرز و نزمیان وەک یەک نییە، زۆربەی کات هێلکەی لای چەپ لە هێلکەی لای راست شۆڕترە، ئەمە ئاساییە و نەخۆشی نییەK  هۆکاری باوی هەڵئاوسانی گونەکان ئەمانەن كه‌ دكتۆر فایه‌ق پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا ڕونیكردۆته‌وه‌.

1- دەوالی گون varicocele: زۆربەی کات ئەم نەخۆشیە لە گونی لای چەپدا دروستدەبێت.

2- فتق Hernia: بریتییە لە هاتنەدەرەوەی ریخۆڵە و چەوری ناوسک بۆ ناو کیسی گونەکان.

3- برینداربوونی گونەکان Traum: بەهۆی برینداربوونی گونەکانەوە خوێن لە ناو کیسی گوندا کۆدەبێتەوە و هەڵدەئاوسێت.

4- کۆبوونەوەی ئاو لە ناو کیسی گوندا Hydrocele: زۆربەی کات هۆکاری کۆبونەوەی ئاوەکە نازانرێت، هەندێ جاریش بە هۆی هەوکردن و نەشتەرگەریەوە دروستدەبێت.

5- هەوکردنی گون و بۆڕیەکانیEpididymorchitis: بە هۆی هەوککردنەوە گون و کیسی گون هەڵدەئاوسن، سوردەبنەوە، نەخۆشەکە هەست بە ئازاری توند دەکات.

6- پێچکەوتنی دەمارەکانی گون Testicular torsion: زۆربەی کات ئەم نەخۆشیە لە منالاندا دروستدەبیت،ئازارێکی زۆری هەیە، گون هەڵدەئاوسێت و بەرزدەبێتەوە.

7- کۆبونەوەی ئاو لە ناو سک و کیسی هێلکەگونەکاندا Anasarca edema : بە هۆی لەکارکەوتنی دڵ و جگەر و گورچیلەو هۆکاری ترەوە دروسستدەبێت.

8- شێرپه‌نجه‌ی‌ گون Testicular cancer:  ئەم نەخۆشییە گرێ لە گوندا دروستدەکات، لە کەسانی بە تەمەندا دروستدەبێت.
بۆ جیاکردنەوەی هۆکارەکانی هەڵئاوسانی گون، دەبێت نەخۆشەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری بکات، تا بە گوێرەی پشکنینی کلینیکی و پشکنینی تیشک و تاقیگەوە، هۆکاری هەڵئاوسانەکە دیاریدەکرێت و چاره‌سەر دەکریت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن