نێرگز

کشتوکاڵ

08/03/2021     ژمارەی بینراو 1288

نێرگز


ڕاچڵه‌كین-


پۆلێنکردنی زانستی Scientific Classification
Order:-Asparagales
Family:-Amaryllidaceae
Genus:-Narcissus L.
Species:-Narcissus Tazetta L.
نێرگزلەخێزانی نێرگزییەکانە (النرجسیات)

یەکێکە لەڕووەکە هەرە کۆنەکانی جیهان،گیایەکی تەمەن درێژی سەلکدارە (ژو بصیلات=bulbs) لە سەلکەکەوە گەڵا و گوڵی دەردەچێت، ڕووەکێکە لە سەنسەری جیهاندا لەناوەراستی ئەوروپا و ناوچەی دەریای سپیی ناوەراستدا دەروێت بەرەوچین و یابان،سەلکەکەی نزیکەی ٥سم پانە گەڵاکەی سەوزێکی تێر و درێژە، لەشێوەی شریت   دایە،قەدەکەی لە لووتکەی ڕەگەکەیەوە دەردێت نزیکەی۲-١٢گوڵ دەگرێت.پەرەی گوڵەکەی سپییە لەناوەراستدا زەرد و بۆنخۆشە.

نێرگز لەکوردستان بەشێوەیەکی کێویلە لەخاکێکی شێداردا یان زەنگاودا دەروێت مێرگی نێرگز پێی دەوترێت (نێرگزەجار) لەناوچەکانی ئامێدی ڕواندزو سلێمانی وشەقلاوە و ناوچەکانی تری کوردستاندا دەروێت. لەبەرزایی نزیکەی هەزار هەتا هەزار پێنجسەد مەتردا لەرووی دەریاوە لەنێوان مانگی مارت ونیساندا گوڵ دەکات.
 ئەو مادانەی کەلە نێرگزدا هەیە کەتائێستا دۆزرابێتەوە 

1- تازیتین Tazettine
2- لایکۆرین Lycorine
3- سوسینین Suisenine

جۆرەکانی نێرگز
1-نێرگزی پیازۆکی نرجس بصلی bulbous
2- نێرگزی بێ وێنە یان دەگمەن نرجس فرید None such N
3- نێرگزی زەڵی نرجس اسلی Jongvil
4- نێرگز بۆنخۆش نرجس عگر Odorous
5- نێرگزی شاعیران نرجس الشعرا‌و Poets
6- نێرگزی کێویلە نرجس لابری Daffodil
7- نێرگزی ئەستەمبوڵ نرجس ٲسگنبولی Polyanthus ئەمەش نێرگزی کوردی دەگرێتەوە

تێبینی وشەی نێرگز لەوشەی نارسیسەسی Narcissus ی لاتینییە ئەمەش لەوشەیNarkissos وەرگیراوە.


ئا: ئەندازیاری کشتوکاڵی ساکار عزیز

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن