هەڤاڵ ئەبوبەکر هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشکرادەکات

کوردستان

11/03/2021     ژمارەی بینراو 1097

راچڵەکین-

پارێزگاری سلێمانی هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشکرادەکات و دەڵێت:"هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عیراق و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئەو باجەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هاوردەکردنی سوتەمەنی دایناوە ".

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند:" ئەوان هەوڵی زۆریانداوە نرخی بەنزین بەرزنەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەراورد بکرێت بە کوالێتی و جۆر و نرخی بەنزین لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم سلێمانی لە ئاستێکی زۆر باشدایە هەم لە رووی کوالێتی هەم لە رووی نرخەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەیەکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن