نەوال سەعداوی كۆچی دوایی كرد

کەلتوور

21/03/2021     ژمارەی بینراو 422

راچڵەكین -

نەوال سەعدوای، ژنە نووسەری بەناوبانگی میسرو جیهانی عەرەبی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی (90) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، نەواد سەعداوی دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ شەممە 21-3-2021، لەنەخۆشخانەیەكی شاری قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە كۆچی دوایی كرد.

نەوال سەعداوی، كە یەكێك بوو لە بەرگریكارە سەرسەختەكانی مافی مرۆڤ، بەتایبەتیش مافی ژنان لە میسر، لەساڵی 1931 لەدایكبووە، جگە لەوەی پزیشك بووە، هاوكات نووسەرو رۆمانووسیش بووەو بەدرێژایی تەمەنی، دەیان بەرهەمی ئەدەبی بڵاوكردووەتەوەو چەندین خەڵاتی رێزلێنانیشی لەلایەن ناوەندە ئەدەبییەكانی جیهانەوە پێشكەش كراوە، ئەمڕۆش لەتەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن