خوشكه‌كه‌ی كارداشیان داوای پاره‌ی خێر ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هێرشێكی توندیان كرده سه‌ر" كایلی جینه‌ر" خوشكی كارداشیان دوای ئه‌وه‌ی داوای له هه‌واداره‌كانی كرد كه بڕێك پاره ببه‌خشن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و كه‌سه‌ی به تایبه‌ت كاری مه‌یكئه‌پی بۆ ده‌كات كه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری په‌له هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی توشی ڕوداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ بووه.
ئه‌م داواكاریه‌ی كایلی له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی داتاكانی گۆڤاری "فۆربس" ساڵی 2020 یه‌كێك بووه له‌و كه‌سه ناودارانه‌ی كه زۆرترین داهاتی هه‌بووه و سامانه‌كه‌ی ملیۆن دۆلاره900 و بۆ نه‌شته‌رگه‌ری هاوڕێكه‌ی داوای پاره ده‌كات.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆرینه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرتوه كه ئه‌م خانمه شه‌رمه داوایه‌كی له‌و جۆره بكات و تێچووی نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك هیچ به‌هایه‌كی نییه به‌راورد به‌و سامانه‌ی ئه‌و هه‌یه‌تی.