راچڵەکین-
ئایا تەنها دەرمان دەبێتە هۆی حەساسیەت ؟
ئەبێت چی بكرێت چۆن چارەسەری ئەو حاڵەتانە بكرێت ؟
حەساسیەت بریتیە لە وەڵامدانەوەیەكی نائاسایی سیستەمی بەرگری لەش بۆ هەر مادەیەكی دەرەكی كە بێتەلەشەوە جا دەكرێت ئەو مادەیە دەرمان بێت یان خۆراك
واتا هەندێك جار حەساسیەت بە خۆراكیش دروست ئەبێت وەك و هێلكەو چەرەزات و شیر و هەتا دوایی.
بەم پێیە بێت دەستەواژەی هەڵە بەكار هێنانی دەرمان دروست نییە كاتێك یەكێك توشی حەساسیەت ئەبێت، دەكرێت بڵێین كەمتەرخەمی لە چۆنیەتی و بەكارهێنانی دەرمان.
دوو جۆر حەساسیەت یاخود هەستیاری بەدەرمان هەیە
١- لە جۆری یەكەم immediate reaction
لەوەیە لە سەعاتی یەكەم ڕووبدات
٢- جۆری دووەم delayed reaction
لە نێوان سەعاتێك لەوەرگرتنی دەرمانەكە تاك و هەفتەیەك ئینجا ڕووبدات
گرینگترین نیشانەكانی هەستیاری بە دەرمان
١-تا
٢-سوربونەوەی پێست
٣-خوران
٤- هەناسە تەنگی
٥- ئاوهاتن لە لوت
وە گرینگترین نیشانەكانی هەستیاری بە خۆراك
١- ڕشانەوە
٢- سك چوون
٣- هەڵ ئاوسان
چارەسەركردنی هەستیاری
بەدەرمان،
١-پێش هەموو شتێك ئەبێت نە خۆش زانیاری تەواو بدات بە پزیشك دەربارەی هەبوونی هەستیاری بەدەرمان.
٢-نە خۆش ئەبێت فەحسی حەساسەت بكات بۆ دەرمانەكە بە تایبەت دەرمانەكانی دژە هەوكردنەكان یان دژە ئازەرەكان.
٣-نە خۆش واباشترە دوور بكەوێتەوە لە زۆر بەكارهێنانی دەرمان لە ڕێگەی دەرزیەوە، چونكە چارەسەری قورسترە بەراورد بەو دەرمانانەی لە ڕێی دەمەوە وەردەگیردرێت وتا تا دەتوانێ لە ڕێی حە ب و كەپسولەوە عیلاج وەر گرێت نەك دەرزی.
٤-ئەگەر نە خۆش توشی حەساسیەت بوو ئەبێت بە زوترین كات چارەسەر وەربگرێت لە ژیر چاودێری پزیشك یان پزیشكی دەرمانساز یان بگەیەنرێتە نزیكترین نەخۆشخانە.
خاڵێكی گرنگ ئەوەیە مەرج نیە نە خۆش لە جاری یەكەمی وەرگرتنی دەرمانەكە حەساسیەت لە جەستەی ڕوبدات دەكرێت لە جاری دوەمی وەرگرتنی دەرمانەكە ڕووبدات.
وەهەروها هەموو جۆرە دەرمانێگ ئەگەری دروست بوونی حەساسیەتی هەیە.
بەو هیوایەی خەڵكی ئێمەش وشیارتر بن لە بەكار هێنانی دەرمان وە هیچ كەسێك بێ پزیشكی پسپۆڕ یان دەرمانساز دەرمان بەكارنەهێنێت.
هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك
د جەنگی عبدالكریم محمد
پزیشكی دەرمانساز