نه‌وه‌یه‌كی شاژنی به‌ریتانیا پێش ئه‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه له‌دایكبوو
ڕاچڵه‌كین-
شاژنی به‌ریتانیا" ئه‌لیزابێس" دووه‌م بوو به خاوه‌نی نه‌وه‌یه‌ك له " زارا تیندال" به‌ڵام ئه‌م خانمه پێش ئه‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبووه.
زارا كچی شاژنه" ئان" ه و نه‌وه‌ی شاژنه ئه‌لیزابێسه فریای ئه‌وه نه‌كه‌وتووه بگاته نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌دایك ببێت و له گه‌رماوی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا منداڵی بووه.
زارا خاوه‌نی دوو منداڵی دیكه‌یه كه كچن و ئه‌م منداڵه‌یانی كوڕه و به‌وته‌ی خۆی كاتی نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته نه‌خۆشخانه و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ منداڵه‌كه‌ی بووه.
خێزانه‌كه‌ی زارا منداڵه‌كه‌یان ناوناوه" لۆكاس فلیپ تیندال" له‌سه‌ر ناوی شازاده فلیپ ی باپیری .