تەندروستی هەرێم باس لە راگەیاندنی كەرەنتین دەكات

چاوپێکەوتن

29/03/2021     ژمارەی بینراو 578

راچڵەكین-

بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئە‌گە‌ر بارودۆخە‌كە‌ وە‌ك ئێستا بە‌ردە‌وام بێت ناچاردە‌بن جارێكی تر كە‌رە‌نتینە‌ی نیمچە‌یی رابگەیەننەوە.

رەهێڵ فەرەیدوون، بەبەشی كوردی دەنگی ئەمریكای راگەیاند: "ئێمە‌ پێشتریش هە‌ر لە‌سە‌رە‌تای مانگی یە‌كە‌وە‌ باسمان لە‌وە‌ دە‌كرد لە‌سە‌رووبە‌ندی ناوە‌ڕاستی مانگی سێ بە‌دواوە‌ هە‌ڵكشانێكی بە‌رچاو لە‌ رێژە‌ی تووشبووان و بە‌تایبە‌تی بە‌ كۆرۆنا گۆڕاوە‌كە‌ دێتە‌پێش واتە‌ چاوە‌ڕوانكراو بوو، ئێمە‌ نزیكی پێش مانگی سێ-شە‌وە‌ بە‌بە‌ردە‌وامی ئە‌وكات لیژنە‌ی باڵای رووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی كۆرۆنا دوو هە‌فتە‌ جارێك دادە‌نیشت تا وایلێدە‌هات ئێستاش زووتریش دادە‌نیشێت، پێشنیازی ئە‌وە‌مانكرد بە‌دە‌ر لە‌خۆپارێزی بۆ بە‌رگرتن لە‌بڵاوبوونە‌وە‌ پێویستە‌ بە‌ر لە‌سە‌رچاوە‌كە‌ بگیرێت هە‌وڵبدرێت سە‌رچاوە‌ی بڵاوبوونە‌وە‌كە‌ تا چ رێژە‌یە‌ك بتوانرێت رێی لێبگیرێت".

دەشڵێت: "ئێمە‌ پێمانوابوو سە‌رچاوە‌كە‌ (سەرچاوەی بڵاوبونەوەی جارێكی تری كۆرۆنا) لە‌هاوڵاتیانی ناوە‌ڕاست و باشووری عیراقە‌وە‌یە‌ دێت بۆیە‌ هە‌رزوو كۆمە‌ڵێك پێشنیاز و ئە‌گە‌رمان خستە‌ بە‌ردە‌م لیژنە‌ی باڵا هە‌م لە‌ وە‌زارە‌تی ناوخۆ و لە‌ پارێزگارە‌كان لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌ری ئیدارە‌ سە‌ربە‌خۆكان، ئە‌مانە‌ هە‌مووی ئێمە‌ باسمان دە‌كرد كە‌پێویست دە‌كات رێی لێبگرین، بە‌ڵام سە‌رە‌تا بە‌هۆی ئە‌و كێشە‌ ئابووریانە‌ی لە‌ كوردستان و گە‌شتیاری بە‌ڕاستی نە‌چوونە‌ ژێرباری ئە‌مە‌ هۆكارێك بوو لە‌ هۆكارە‌ سە‌رە‌كییە‌كان، هۆكارێكی دیكە‌ش ئە‌وە‌بوو بە‌ربە‌ردە‌وامی بینیمان هاوڵاتیان زۆر كە‌متە‌رخە‌من یاخود تاڕادە‌یە‌كی زۆر پێیان وایە‌ ئە‌م كۆرۆنایە‌ تە‌واو بووە‌ و ئە‌وە‌شی كە‌هە‌یە‌ مە‌ترسیدار نییە‌ و بە‌س قسە‌یە‌ و هە‌رلایە‌ك بە‌شێوازێك بۆیە‌ بە‌ڕاستی ئە‌مە‌ش وایكرد لە‌گە‌ڵ سە‌رچاوە‌كە‌دا زۆر خێرا ژمارە‌كان رۆژ بە‌ڕۆژ زیادبكات".

بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی وت: "تە‌نانە‌ت ئێمە‌ پێش نە‌ورۆزیش باسمان لە‌وە‌كرد لە‌سە‌رە‌تای مانگی سێ هە‌رچونێك كراوە‌ با گە‌شتیاری و ئە‌وانە‌ نە‌بێت، بە‌ڵام بە‌داخە‌وە‌ چ رێكارە‌كانی خۆپارێزی نە‌ك تاڕادە‌یە‌كی كە‌م جێبە‌جێكرا بە‌ڵكو لە‌پشووە‌كانی نە‌ورۆزدا بە‌هیچ شێوازێك رێكارە تەندروستییەكان جێبە‌جێ نە‌دەكرا، راستە‌ لە‌دە‌شت و دە‌ر و لە‌ هە‌وای كراوە‌دا بوون بە‌ڵام قە‌رە‌باڵغییە‌كان بۆخۆی كاریگە‌ریە‌كی سە‌رە‌كیان هە‌بوو".

د. رەهێڵ فەرەیدوون دەشڵێت: "ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر وە‌زارە‌تی تە‌ندروستیە‌ ئێمە‌ پێشنیاز دە‌كە‌ین، پێشنیازە‌كانمان لە‌سە‌ر بنە‌مای دووشتە‌ یە‌كێكیان ئە‌و ئامارانە‌یە‌ كە‌بە‌بە‌ردە‌وام دە‌یان بینین و رۆژانە‌ زیاد دە‌كرێن، دووە‌مش مە‌نتیق و بنە‌ما زانستیە‌كە‌یە‌ وامان لێدە‌كات بڵێین بارودۆخە‌كە‌ بە‌رە‌و لایە‌نێكی خراپتر دە‌ڕوات، بە‌ڵام وە‌ك باسمكرد ئێمە‌ نیین بڕیاردە‌دە‌ین بۆنموونە‌ ئێستا ئە‌و حاڵە‌تە‌ی كە‌ هە‌یە‌ دە‌وام كردنە‌، زانكۆ و پە‌یمانگاكان دە‌وام دە‌كە‌ن كە‌رتی پە‌روە‌ردە‌ قۆناغە‌كانی 1-11 دە‌وام ناكە‌ن، قۆناغی 12 دە‌وام دە‌كات، ناوبازاڕ و شوێنە‌گشتیە‌كان هە‌یە‌ من بۆخۆم ئێستا لە‌شاری هە‌ولێرم قە‌رە‌باڵغییە‌كان هە‌ر قە‌رباڵغی پێش كۆرۆنایە‌ ئە‌مانە‌ هە‌مووی بۆخۆی كاران".

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەبارەت بەپڕۆسەی خوێندن وتی: "ئێستاش ئە‌وە‌ی كە‌ كراوە‌ چ وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی باڵاوە‌ دە‌سە‌ڵاتیان دراوە‌تێ كە‌ ئە‌م ماوە‌یە‌ بە‌پێی پێویستی خۆیان بڕیار بدە‌ن، من ناڵێم بێ بە‌رنامە‌ییە‌ بە‌ڵام بوەتە‌هۆی ئە‌وە‌ی بە‌چە‌ند شێوازێك مامە‌ڵە‌ بكرێت ئە‌مە‌ بۆخۆی مە‌ترسیدارە‌ بە‌رە‌و ئە‌وە‌مان دە‌بات رێژە‌كان زیاتربن لە‌ توشبوون، لە‌مردووان هە‌روە‌ها ناچارمان دە‌كات ئێمە‌ ئە‌گە‌ر كە‌رە‌نتیە‌ی نیمچە‌یی رابگە‌یە‌نین ئە‌وە‌ش بە‌ستراوە‌تە‌وە‌ بە‌وە‌ی ئە‌و خاڵانە‌ی پێشووتر تاچە‌ند ئێمە‌ كە‌متە‌رخە‌م بین زووتر دێت".

سەبارەت بە ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، د. رەهێڵ فەرەیدوون رایگەیاند: "مە‌رج نییە‌ كە‌رە‌نتینە‌ی تە‌واوە‌تی بێت لە‌م قۆناغە‌دا، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بارودۆخە‌كە‌ وە‌ك ئێستا بە‌ردە‌وام بێت من دڵنیام كە‌ ناچاردە‌بین كە‌رە‌نتینە‌ی نیمچە‌یی جارێكی تر بڕیاری لێدە‌درێتە‌وە‌ ئە‌گە‌ر ئامارە‌كان و رە‌وشە‌كان بە‌مشێوازە‌ رۆژبە‌ڕۆژ بە‌رە‌و هە‌ڵكشانی بە‌ردە‌وام بڕوات".

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری ئەوەی دا هەمان دۆخی ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە لەڕووی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و مردن بەكۆرۆنا، لەو روەوە دەڵێت: "دۆخە‌كە‌ لە‌ئاستێكدایە‌ هە‌مان ئاماژە‌كانی ساڵانی رابردووە‌، ساڵی رابردوو نزیكە‌ی لە‌مكاتانە‌دا بوو كە‌ شە‌پۆلی یە‌كە‌م هە‌ڵكشانی بە‌خۆوە‌ دی و بڵاوبوویە‌وە‌ ئە‌مە‌ش كە‌شە‌پۆلی سێیە‌مە بە‌ڕاستی هە‌مان ئاماژە‌كانی ساڵی رابردوو هە‌ن واتە‌ شتێك نییە‌ بڵێین تازە‌یە‌و هاتووە‌ لە‌بە‌رئە‌وە‌ هۆكارە‌ سە‌رە‌كیە‌كانی ئە‌و دوو شتە‌یە‌ لایە‌كیان ئە‌وە‌یە‌ كە‌هاوڵاتی رێكارە تەندروستییەكان جێبە‌جێ ناكات لایە‌نی دووە‌میش ئە‌وە‌یە‌ كە‌ زۆرجار لە‌شارە‌كان و لە‌ئیدارە‌كان هە‌ریە‌كە‌و بە‌جیا مامە‌ڵەی لە‌گە‌ڵدا دە‌كات ئە‌مە‌ بۆخۆی گرفتە‌ بە‌ڕاستی بێبە‌رنامە‌یی نییە‌ بە‌ڵام هە‌ركە‌سە‌و بۆخۆی ئەمەش دە‌رئە‌نجامە‌كە‌ی باش نابێت".

"گە‌ورە‌ترین كێشە‌ لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی باڵا وە‌كو وتم ئێمە‌ وە‌كو بڕیاردە‌ر نیین ئێمە‌ پێشنیار دە‌كە‌ین لە‌سە‌ربنە‌مای ئامار و بارودۆخە‌كە‌ی كە‌هە‌یە‌ بە‌ڵام ئە‌وە‌ی كە‌بڕیار دە‌دات لیژنە‌ی باڵایە‌، دووە‌م گرفتە‌كە‌ لە‌وە‌دا بوو كە‌ ئە‌م حاڵە‌تە‌ زۆری خایاند و هاوڵاتیانی ئێمە‌ بە‌جۆرێك بۆچونیان وایلێهاتبوو كە‌ئیتر تە‌واو كۆرۆنا هە‌ر بوونی نییە‌ چونكە‌ خە‌ڵكێكی زۆری تووشكردووە‌ و كە‌س نە‌ماوە‌ تووش نە‌بێت و جارێكی تر نایە‌تە‌وە‌ واتە‌ ئە‌مانە‌ بوون كە‌لایە‌نە‌ دە‌رونیە‌كە‌ی هاوڵاتیانن بە‌شێوازێكی گشتی بۆنموونە‌ فڵان شار دە‌یە‌وێت ئە‌وە‌بكات لە‌ڕێگە‌ی كە‌ناڵە‌كانی ڕاگە‌یاندنە‌وە‌ بینرا ئە‌م نە‌ورۆزە‌ نە‌ورۆزی كۆرۆنا نە‌بوو بە‌ڵكو نە‌ورۆزی ساڵانێك بوو نە‌ك كۆرۆنا كە‌ هیچ كێشە‌یە‌ك بوونی نە‌بووە‌"، د. رەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی وایوت.

دەربارەی كاریگەری ئاهەنگ و گەشتەكانی نەورۆز لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بەكۆرۆنا؟ د. رەهێڵ فەرەیدوون دەڵێت: "ئە‌ی چۆن كاریگە‌ری نابێت، گرفتی كۆرۆنا یان هە‌رجۆرە‌ ڤایرۆسێكی دیكە‌ چییە‌ بە‌ركە‌وتن و كۆنتاكتە‌، كاریگە‌ریە‌كە‌شی رۆژبە‌ڕۆژ زیاتر دە‌ردە‌كە‌وێت چونكە‌ وە‌ك باسمكرد كۆنتاك هە‌بێت بۆنموونە‌ من هە‌ڵگربم و هیچ نیشانە‌یە‌كم لە‌سە‌ر دە‌رنە‌كە‌وتووە‌ كە‌زۆریش ئە‌مانە‌ روویداوە‌ نە‌ك لە‌ وڵاتی ئێمە‌ لە‌زۆربە‌ی وڵاتاندا چونكە‌ بە‌شی زۆری توشبووان ( Miner symptoms) واتە‌ نیشانە‌ی كە‌میان هە‌یە‌ (Critical symptoms) واتە‌ نیشانە‌ی ئاڵۆزیان نییە‌ تادە‌ركە‌وێت و راستە‌خۆ بچنە‌ نە‌خۆشخانە‌كان بۆیە‌ بە‌ركە‌وتە‌ زیاد دە‌بێت كە‌ هە‌ڵگرە‌كان زیاد دە‌بن و لانی كە‌م 48-72 كاتژمێر كە‌سێكی بە‌ركە‌وتە‌ نیشانە‌كانی تێدا دە‌ردە‌كە‌وێت بۆیە‌ لە‌نە‌بونی كاتی پێویست شیكاری دە‌كات و هیچ نیشانە‌یە‌كی لە‌سە‌ر نییە‌ و قە‌ڕە‌باڵغ و تێكە‌ڵ دە‌بێت كە‌ تێكە‌ڵیش بوو، دە‌رئە‌نجامە‌كە‌ی ئە‌وە‌ بڵاودە‌بێتە‌وە‌ بە‌ڕێژە‌یە‌كی بە‌رفراوان و دە‌بینیین رۆژبە‌ڕۆژ ئامارە‌كان هە‌ڵدە‌كشێن".

دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەكانی هەرێم لە رووی بوونی تووشبووانی كۆرۆنا تێیاندا؟ بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی: "دۆخی نە‌خۆشخانە‌كان لە‌ئێستادا ئە‌و خراپە‌ نییە‌ بە‌ڵام بە‌و شێوازە‌ بە‌ردە‌وام بێت خراپ دە‌بێت و خراپیە‌كە‌ش لە‌وە‌یە‌ وە‌ك ساڵی پار و هاوشێوە‌ی زۆربە‌ی زۆری وڵاتان بە‌ڕاستی ئیستیعابی ئە‌و نە‌خۆشانە‌ ناكات".

د. رەهێڵ فەرەیدوون سەبارەت بە پێشبینییان بۆ دۆخەكە؟ وتی: "پێشبینیە‌كە‌ی من ئە‌وە‌یە‌ لە‌ رووی زانستییە‌وە‌ ئە‌گە‌ر هە‌ڵسە‌نگاندن بۆ ئە‌م بارودۆخە‌ بكرێت خراپتر دە‌بێت".

د. رەهێڵ فەرەیدوون ئاماژەی بەوەكرد كە لێدانی زەنگی مەترسیدار بۆ دۆخی خراپی تەندروستی سەبارەت بەكۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان لەسەر كات وەستاوە، لەو روەوە دەڵێت: "ئە‌وە‌ كە‌وتۆتە‌وە‌ سە‌ر كات كە‌ناتوانم بڵێم بە‌یانی یان دوو بە‌یانییە‌ بە‌ڵام تە‌نها ئە‌وە‌ هە‌یە‌ بە‌ردە‌وام بوون لە‌م شێوازی مامە‌ڵە‌ و قە‌رە‌باڵغی و هاتوچۆ و كاڵ و كرچی لە‌جێبە‌جێكردنی رێنماییە‌كان كە‌جێبە‌جێ ناكرێت، ئە‌وە‌تا من لە‌شوێنێك ئیشم هە‌یە‌ و پیاسە‌دە‌كە‌م لە‌سە‌د كە‌س پێنج كە‌سم نە‌بینیووە‌ بە‌ماسكە‌وە‌ لە‌بە‌رئە‌وە‌ بە‌ڕاستی مە‌ترسی نزیكدە‌بێتە‌وە‌ و لە‌ نزیكبوونە‌وە‌دایە‌ بە‌ڵام ناتوانم بڵێم لە‌فڵان رۆژدایە‌".

هەروەها وتیشی: "ئە‌گە‌ر ئە‌مشێوازە‌ بە‌ردە‌وام زە‌نگی مە‌ترسی زۆر نزیكە‌، واتە‌ من پێشبینی دە‌كە‌م نە‌گە‌ینە‌ ڕە‌مە‌زان واتە‌ لە‌دوو هە‌فتە‌ی ئایندە‌دا رێژە‌كان زۆر بە‌رزدە‌بنە‌وە‌ بۆ زانیاریش ئە‌و رێژانە‌ی كە‌ بڵاودە‌كرێتە‌وە‌ هە‌ر ئە‌وە‌ نییە‌ ئە‌وە‌ تە‌نها ئە‌وانە‌ن كە‌ هاتووچۆی سە‌نتە‌رە‌كانی حكومە‌ت دە‌كە‌ن لە‌نە‌خۆشخانە‌كان و تاقیگە‌كان خە‌ڵكی زۆری دیكە‌ش هە‌یە‌ كە‌دە‌چنە‌ كلینكە‌ تایبە‌تە‌كان نیشانە‌كانیان وە‌ك پێویست نییە‌ و كە‌مە‌ ماینە‌رە‌ بە‌ڕاستی لە‌بە‌رئە‌وە‌ ناچنە‌ نە‌خۆشخانە‌كان و خۆیان تۆمارناكە‌ن و لە‌ماڵە‌وە‌ن".

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی چی دەكەن وەك ئەوەی خۆت وتت تا ئێستاش هەندێك كەس بڕوا بەبوونی كۆرۆنا ناكات كەلەهەرێم كەبەو شێوازە دۆخەكە مەترسیدارە؟ د. رەهێڵ فەرەیدوون وتی: "تاكە‌ شت ئە‌وە‌یە‌ كە‌وە‌ك سە‌رە‌تای ساڵی پار ناچاربین بە‌ راشكاوانە‌تر و بە‌توندتر زیاتر ئامارە‌كان بخە‌ینە‌ڕوو بە‌بێ ئە‌وە‌ی بڵێین خە‌ڵك دە‌ترسێت و لایە‌نی دە‌رونی وایلێدێت، دووە‌میش دە‌بێت بە‌ڕاستی رۆژبە‌ڕۆژ رێكارە‌كانمان توندتر بكە‌ینە‌وە‌ و لیژنە‌ی باڵای رووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی كۆرۆنا زیاتر هە‌وڵبدات كە‌سە‌رپشك كردنی دامودە‌زگاكان نابێت بە‌نمونە‌ پە‌روە‌ردە‌ دە‌وامی نییە‌ و خوێندنی باڵا هە‌یە‌تی، ئە‌م شتانە‌ دە‌بێت هە‌مووی بە‌یە‌ك ستاندە‌ر بێت وە‌ك ساڵی پار وە‌ك سە‌رجە‌م وڵاتانی دیكە‌ بە‌یە‌ك شێواز و بە‌یە‌ك بە‌رنامە‌ مامە‌ڵە‌یان لە‌گە‌ڵدا بكرێت".

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەشڵێت: "چونكە‌ ئە‌گە‌ر وانە‌بێت بە‌ڕاستی نە‌لە‌نە‌خۆشخانە‌كان جێگە‌ دە‌مێنێت هە‌رچە‌ندە‌ من پێم وانییە‌ كریتكڵ كە‌یسە‌كان، كە‌یسی ئاڵۆز زیاتر دە‌بێت وە‌كو ئە‌وە‌ی ساڵی پار بە‌ڵام ڕێژە‌یە‌كی زۆر هە‌یە‌ چونكە‌ خێرا بڵاودە‌بێتە‌وە‌ بۆیە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌و ژمارە‌ زۆرە‌دا نە‌خۆشخانە‌كانیش وایان لێدێت كە‌بە‌شی ئە‌وە‌ ناكە‌ن نە‌خۆشی تێدا بمێنێتە‌وە‌ بە‌هیوای ئە‌وە‌ی نە‌گە‌ینە‌ ئە‌و حاڵە‌تە‌ بە‌ڵام ئاوا بڕوات من دڵنیام لە‌وە‌ی لە‌ماوە‌یە‌كی كە‌مدا بە‌ڕاستی دە‌گە‌ینە‌ حاڵە‌تی مە‌ترسیدار وە‌كو ساڵی پار توقێنە‌ر بێت لە‌لامان"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن