ڤیدیۆ: گه‌نجێك له‌به‌ر دڵی دایكی ڕوخساری هاوسه‌ره‌كه‌ی شێواند
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له‌ڕووداوێكی ناخ هه‌ژێندا گه‌نجێك له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی دڵی دایكی ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یدا و ڕوخساری شێواند.
ئیسرا عیماد كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵه و دایكی منداڵێكی كوڕه كه ته‌مه‌نی 6 مانگه، له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا باوكی ناچاری كردوه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕی ژنی دووه‌می بكات، دوای ته‌نها چه‌ند مانگێك له هاوسه‌رگیری گرفت و كێشه له‌نێوان ئیسرا و خه‌سووی دروست بووه به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی باوكی ئیسرا له هاوسه‌ری دووه‌می و ئه‌م ئافره‌ته پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له‌م كچه بكاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی باوكی ئیسرا ته‌ڵاقیداوه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیسرا كاری شۆفێری تاكسی بووه و دایكی بۆی كڕیوه، خه‌سووی ئیسرا كوڕه‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م دوو بژارده یان له ئیسرا جیا ببێته‌وه یان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، له ئه‌نجامدا شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرا و هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ ته‌واوی ڕوخساری شێواندوه.
چیرۆكه‌كه‌ی ئیسرا زۆر خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و هاوسه‌ری ئیسرا ده‌ستگیر كرا و دانیدا به‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه.