پشیله‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر بێچوه‌كه‌ی ده‌باته نه‌خۆشخانه
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی پشیله‌یه‌ك كه بۆ چاره‌سه‌ر بێچوه‌كه‌ی ده‌باته نه‌خۆشخانه سۆزی زۆرێك له چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا .
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م پشله‌یه بێچوه نه‌خۆشه‌كه‌ی بردۆته نه‌خۆشخانه له هه‌رێمی" كاراباگلار" له پارێزگای ئیزمیر.
دوای پشكنین پزیشكه‌كان زانیویانه كه بێچووی پشیله‌كه توی هه‌وكردنی چاوی بووه و به یارمه‌تی پزیشكێكی ئاژه‌ڵان گرفته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كراوه و له‌ماوه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی بێچوه‌كه پشیله دایكه‌كه خۆراك و ئاوی پێدراوه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه.