داهێنەری گڵۆپی لید كۆچی دوایی كرد

هەمەڕەنگ

03/04/2021     ژمارەی بینراو 558

راچڵەكین-

زانای فیزیایی ژاپۆنی، ئاكاساكی ئیسامو، داهێنەری گڵۆپی لێد و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی كیادۆ-ی ژاپۆنی، ئاكاساكی بەهۆی هەوكردنی سییەكان لە نەخۆشخانەی شاری ناگۆیا كۆچی دوایی كردووە.

ئەو زانا ژاپۆنییە كە لەدایكبووی شاری كاگۆشیما-یە لە ساڵی ١٩٥٢وە زانكۆی تەواو كردوە و لە كارگەی ئەلەكترۆنی ماتسوشیتا كە لە ئێستادا ناوەكەی بووەتە پاناسۆنیك، كاری كردووە.

ئاكاساكی، لە ساڵی ١٩٨١دا لە زانكۆی ناگۆیا ناونیشانی پڕۆفیسۆری بەدەستهێناوە و بەهۆی داهێنانی گڵۆپی لێد، ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی نۆبڵی فیزیای بەدەستهێناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن