چۆن كۆرۆنا كۆتایی دێت؟
ڕاچڵه‌كین-
ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دوو ساڵ ده‌چێت ته‌واوی جیهانی گیرۆده كردوه، له ئێستادا چه‌ند جۆرێك ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه به‌ڵام هاوڵاتیان له جیهاندا به‌شێك متمانه‌ی پێده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه باوه‌ڕیان به هیچكام له ڤاكسینه‌كه نییه، دكتۆر هه‌رمان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی بابه‌تێكی تایبه‌تی پێگه‌ی بی بی سی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردۆته‌وه.
دوای مردنی ٧ کەس لە بەریتانیا لەوانەی کە ڤاکسینی AstraZenecaان وەرگرتووە :
تاکو ئێستا نەسەلمێنراوە کە ئەم حاڵەتانەی مردن بە ھۆی مەیینی خوێن لەمێشک لە بەر وەرگرتنی ڤاکسینەکە بووبێت، به‌ڵام گریمان ڤاکسینەکە بەرپرسیارە لە م مردنانە، ئایا ژمارەکان چۆن بەراورد دەکرێن؟
1- یەک مردن لەھەر ٢،٥ ملیۆن کەس کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەھۆی ڤاکسینەکە یە .
2- لە ھەر ٢،٥ ملیۆن کەسی سەرووی تەمەنی ٦٠ ساڵی تووشی کۆڕۆنا بێت ، نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس لەوانەیە بمرێت.
3- لە ھەر ٢.٥ ملیۆن کەسی تەمەن ٤٠ ساڵی تووشی کۆڕۆنا بێت، نزیکەی ٢٥٠٠ کەس لەوانەیە بمرێت.
4- لەھەر ٢،٥ ملیۆن کەس نزیکەی ٢٩٧ کەس بەھۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێڵ دەمرن.
سوودەکانی ئەم ڤاکسینە زۆر زیاتر ە لە زیانەکانی.