خواردنه‌وه‌ی چا له‌م كاته‌دا مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پرۆفیسۆر" فیدات گورال" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڤاری" جمهوریت" ی توركی مه‌ترسی خواردنه‌وه‌ی چا به گه‌رمی ئاشكرا كرد به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی پله‌ی گه‌رمای چاكه له 65 پله‌ی سه‌دی زیاتر بێت چونكه ئه‌مه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك زیاد ده‌كات.
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌م مه‌ترسییه‌ی خواردنه‌وه‌ی چا به‌گه‌رمی 5 جار زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه جگه‌ره بكێشێت و مه‌ی بخواته‌وه و ڕۆژانه سێ بۆ چوار كوپ به گه‌رمی بخواته‌وه.
دكتۆر فیدات ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كات 3-4 خوله‌ك چاوه‌ڕوان بكه‌ن هه‌تا چاكه سارد ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی برینی گه‌ده و سورێنچك نه‌بن كه هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك و دیارترین نیشانه‌ی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه قورسییه له توانای قوتدان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه جگه‌ره كێشی بێت و مه‌ی بخواته‌وه.