ڤیدیۆ: مه‌یمونێك كاری فۆتۆگرافه‌ری تاقیده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
مه‌یمونێك له خێزانی" ماكاك" له ناوچه‌یه‌كی ئه‌ندنوسیا له‌ڕێی به‌كارهێنانی كامێرایه‌كی زۆر تایبه‌ته‌وه لاسایی فۆتۆگرافه‌ر ده‌كاته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌م مه‌یمونه واده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت وێنه‌ی هاوڕێكانی تۆمار بكات.
ڤیدیۆكه چالاكوانێكی ئه‌ندنوسی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" وێنه‌گرێك كه كاری وێنه‌گرتن ده‌كات له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی تانگكۆكۆ له ئه‌ندنوسیا ئه‌و كاته‌ی چووه پشوه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت ئه‌م مه‌یمونه كامێراكه‌ی به‌كارهێناوه"