راچڵەکین-
به‌هۆی هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند داده‌خات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-4-2021 رێزان نوری، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی بازرگانه‌كان كاڵاوشمه‌ك و خواردنه‌كانی تێدا عه‌مبار ده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتوه كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نییه.
وتیشی:"له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی كۆگاكان بۆ كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند و پشكنینه‌كانیان، كارگه‌كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نابێت و به‌هۆی رانه‌گرتنی پاكوخاوێنییه‌وه شوێنه‌كه‌ی شیاوی كاركردن نییه و پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كانی تێدابوه".
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگەیاندووە:" له كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (10) كیلۆگرام خومره‌دا گیراوه كه ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچوه و شیاوی به‌كارهێنان نییه".
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، كارگه‌ی سه‌هه‌ند داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.