عیراق هەزاران حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماردەكات

عێراق

08/04/2021     ژمارەی بینراو 255

راچڵەكین –
 
لەعیراق زیاتر لە حەوت هەزارو 800 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركرا، كۆی ژمارەكەش بۆ سەروو 903 هەزار كەس بەرزبووەوەو رێژەی چاكبوونەوەش بەردەوام لە دابەزیندایە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 817 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا چوار هەزارو 883 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 34 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ 903 هەزار و 439 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 14 هەزار و 606 كەس، هاوكات 799 هەزار و 327 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 88.5%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن