به‌ریتانیا و ئیسپانیا دواین بڕیاریان له‌سه‌ر ڤاكسینی ئه‌سترازینیكادا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا داوا ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 30 ساڵه هه‌تا ده‌توانن ڤاكسینی"ئه‌سترازینیكا" دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارنه‌هێنن و ئیسپانیا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ڤاكسینه‌كه ته‌نها بیداته ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵه، ئه‌م بڕیارانه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ندین حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی ده‌گمه‌نی خوێن به‌هۆی به‌كارهێنانی ڤایرۆسه‌كه ڕویداوه.
ئه‌م ڕێنماییانه‌ی حكومه‌ته‌كانی به‌ریتانیا و ئیسپانیا دوای جه‌خت كردنه‌وه‌ی ڕێكخراوی ده‌رمانی به‌ریتانی و یه‌كێتی ئه‌وروپا دراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن هێشتا ڤاكسینه‌كه سووده‌كانی له مه‌ترسییه‌كانی زیاتره و دواجار وڵاته‌كان ئازادن له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه چ بڕیارێك ده‌ده‌ن.
ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا یه‌كێكه له‌و جۆره ڤاكسینانه‌ی كه نرخی هه‌رزانه و ئاسان هه‌ڵده‌گیرێت و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌ڕێی پرۆگرامی" كۆڤاكس" ه‌وه ڤاكسینه‌كه به بێ به‌رامبه‌ر ده‌ده‌نه وڵاته هه‌ژاره‌كان.