سبەی لەیادی 33 ساڵەی تاوانی ئەنفال دا ڕۆژنامەی پرس بڵاودەكرێتەوە

کەلتوور

13/04/2021     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین –

ڕۆژنامەی (پرس) وەك ڕۆژنامەیەكی سەربەخۆی تایبەت بەپرسی جینۆساید و كۆمەڵكوژی و گەیاندنی دەنگی نەبیستراوی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال، بە نەفەسێكی جیاوازی كاركردن بڵاودەبێتەوە و هەوڵێك دەبێت  بۆ خستنەڕووی دیوە شاراوەكانی تاوانی ئەنفال و تێپەڕاندنی قۆناغی كولاندنەوەی برینی كەسوكاری ئەنفالكراوان و ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی كەیسی ئەنفال بۆ دەستكەوتی حزبی و سیاسی، موزایەدی سیاسییەكانی كورد، لێرەوە ئەركی ڕۆژنامەی (پرس) دەستپێدەكات.

بابەتەكانی ئەم ژمارەیە:
- (پرس) بۆ یەكەمجار دیدارێكی نەوشیروان مستەفا تایبەت بە ئەنفال بڵاودەكاتەوە
- هاوژین حامد ئەو دادوەرەی لەسەر دەستگیركردنی جاش و موستەشارەكان ناچار بەهەڵهاتن كرا، نهێنییەكان ئاشكرا دەكات و دەڵێت : بەدڵنیاییەوە ئێستاش هەڕەشەی كوشتنمان لەسەرە.
- محەمەد حاجی مەحمود : بەبڕوای من جاش و موستەشارەكان جیاوازییان نییە هەموویان پیاوی ڕژێم بوون
- مەلا بەختیار: پێویستە پرسی ئەنفال لە دەستی حزبە سیاسییەكان دەربهێنرێت و لەبەزەیی مرۆییەوە بگۆڕدرێ بە پرسێكی نەتەوەیی ستراتیژی
- پارێزەر كاوە لەتیف: ڕەنگە بە دادگاییكردنی موستەشارەكان مێژووی زۆر پاڵەوانی ئەم میللەتە ئاوەژوو ببێتەوەو ڕاستییەكان دەربكەون
- بۆچی سەرجەم موستەشارەكان بەشدارن لە تاوانی جینۆسایدی ئەنفال؟ (عەلی مەحمود محەمەد)
- جینۆسایدكردنی كوردستان .. تاوانێك لەڕابووردوو،مەترسییەك لەپێشماندا؟ (تەها سلێمان)
- چۆنێتی بەنێودەوڵەتی كردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان (سالار مەحمود)
- كاتێك نەوەی ئەنفالەكان یاخی دەبن (مەجید ساڵح)
- چیرۆكەكانی ئەنفال و كوردی بێدەربەست  (لەتیف فاتیح فەرەج)
- چیرۆكی هەڵگرتنی بوخچەكانی دوای ئەنفال (سمكۆ سابیر)
- پرسی گۆڕەبەكۆمەڵەكان و هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالكراوان  (دیدارێك لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان)
- ئەنفال لەنێوان یاسا و موجامەلە ( گۆران عەلی محەمەد)
- لێبوردنە گشتییەكەی بەرەی كوردستانی لەنێوان شەرعی و ناشەرعی بووندا لە دادگایكردنی جاش و موستەشارەكاندا (ڕاپۆرت) 
- هێشتا كارێكی ئەوتۆمان بۆ ئەنفال نەكردووە هەتا دەستی لێهەڵبگرین  (عومەر محەمەد)
- جریمە الانفال  ( المقدم علی جمال قدوری)
- چیرۆكێك لە پرۆسەكانی جینۆسایدی ئەنفالی (3)ی گەرمیانەوە (رفعەت محەمەد رشید)
- بۆچی تائێستا حكومەتی عیراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوانی نەكردووەتەوە؟! ( ئەرسەلان پەرۆش)
- ئایا كورد ئەنفال بەجێ دەهێڵێ؟ ( خالد حاجی وادی)‌

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن