چۆپی فه‌تاح
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ند" چۆپی فه‌تاح" نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ دایكی بڵاوكردۆته‌وه و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ دایكی ده‌ربڕیوه. و له‌سه‌ر وێنه‌كه چۆپی نوسیویه‌تی"هه‌موو كه‌سم خۆشم ده‌وێیت له خۆم زیاتر دایه گیان"
چۆپی فه‌تاح له ساڵی ١٩٨٣ له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا بووه، كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ی جێ ھێشتووه، له وڵاتی هۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بن و ژیانی له‌گه‌ڵ دوو برای و دایك و باوكی درێژه پێ ده‌دا، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌چێته گروپێكی كۆڕاڵ له ھۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا، كه زیاتر له ٢٠ منداڵ ده‌بن، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كی ھۆڵه‌ندی فێری گڕوگاڵی موزیك و گۆرانی وتن ده‌بێت.
له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا ده‌چێته قوتابخانه‌ی ده‌نگ له ھۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه شاره‌زایی له‌و بواره‌دا په‌یدا بكات، له‌وێ زیاتر له ھه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت، كه تۆنه‌كانی پاك بكاته‌وه و ھه‌ندێك له سه‌ره‌تاكانی ئه‌و زانسته فێر بێت، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و قوتابخانه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ساڵێك ده‌رسی مۆزیك (كیبۆڕد) ده‌خوێنێ.
ئێستا ئه‌م خانمه هاوسه‌رگیری كردوه و له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌ژی و سه‌رقاڵی كاری بنزنزه و له‌گه‌ڵیدا كاری هونه‌ری ده‌كات.