رووسیا (دەمانچە)یەكی نوێ دروست دەكات

هەمەڕەنگ

15/04/2021     ژمارەی بینراو 1572

راچڵەكین-

پەیمانگای توێژینەوەی زانستی ئەندازیاری وورد سەر بەدامەزراوەی (رۆستیگ)ی رووسی كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكانی نوێترین دەمانچەی بەناوی (RG-120) راگەیاند.

پەیمانگاكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" دەمانچەكە بەقەبارەی 9х19و لە جۆری RG-120-1ە، بەڵام گۆڕانكاری تێداكراوەو چەند خەسڵەتێك لەخۆ دەگرێت.

ئەوەش روونكراوەتەوە، تاقیكردنەوەی پەسەندكردنی دەمانچەكە، بەدوا قۆناغەكانی تاقیكردنەوەی چەكە وەرزشییەكان ئەژمار دەكرێت، لەو قۆناغەشدا دڵنیابوونەتەوە لەتەواوی پێكهاتەكانی، لەگەڵ ئەوەشدا لەكاتی نیشان شكاندندا و لە- 30 پلەی گەرمیدا زۆر وورد ئامانجەكەی پێكاوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن