بەڤیدیۆ: ریاڵ مەدرید تۆڵەی لە کادێش کردەوە

وەرزش

21/04/2021     ژمارەی بینراو 478

راچڵەکین- سپۆرت

 

یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی لە گەڕی رابردووی لا لیگادا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت، لە گەڕی ٣٢ی خولەکەدا گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن و بە ئاسانی سێ خاڵی لە یانەی کادێش وەرگرت.

 

ریاڵ کە لە یاریی یەکەمی ئەم وەرزەیدا تووشی شکست هاتبوو بەرامبەر کادێش، لەم یارییەدا سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای یاریی دەکرد بەڵام بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بردییەوە.

 

گۆڵەکان هەریەکە لە کەریم بێنزێمە دوو گۆڵ و ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا تۆماریانکرد.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن