هۆكاره سهرهكیهكهی نهزۆكی پیاوان
ڕاچڵهكین-
کێشە سەرەکییەکانی نەزۆکی پیاوان لە تۆوە سەرچاوە دەگرێت، دكتۆره مهعسومه پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون و نهزۆكی دیارترین جۆرەکانی نائاسایی بوونی تۆی پیاوی به چهند خاڵێك خستۆته ڕوو كه هۆكاره بۆ نهزۆكی پیاوان.
1- ئەگەر ژمارە، شێوە و جوڵەی تۆوەکان ئاسایی بن ئەوا پێ دەووترێت نۆرمۆزوسپرمیا(Normozoospermia).
2- کەم بوونەوەی ژمارەی گشتی تۆوەکان پێ دەووترێت کەمە تۆیی یان ئۆلیگۆزوسپرمیا(Oligozoosperima).
3- نائاسایی بوونی شێوەی تۆوەکان کە پێدەووترێت تیراتۆزوسپرمیا(Teratozoospermia).
4- کەم بوون یان نەبوونی جولەی تۆوەکان کە پێ دەووترێت تۆی تەمەڵ یان ئەستینۆزوسپرمیا(Asthenozoospermia).
5- لەگەل ئەوەشدا ئەوەی رۆژانە لە تاقیگەدا دەبینین و دەبێتە هۆی زۆرترین هۆکاری نەزۆکی لە پیاواندا تێکەلەیەکە لەم نارێک و پێکیانە، واتە کێشە لە جوولە، ژمارە وە شێوەی تۆوەکان کە پێ دەووترێت(Oliyoastheroteratozoospermia) یان بە کورت کراوی OAT.
6- ١٥٪ی هۆکاری نەزۆکی پیاوان نەبوونی تۆو یان بێ تۆوییە کە پێ دەووترێت ئەسپرمیا(Aspermia).