یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای هندی لەعیراق تۆماركرا

عێراق

27/04/2021     ژمارەی بینراو 2151

راچڵەكین-

سەرچاوەیەكی تەندروستی لە پارێزگای (زیقار) بڵاویكردەوە، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای هندی لەسنووری پارێزگاكە تۆماركراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە:" ناوەندە تەندروستییەكانی پارێزگای زیقار، یەكەم حاڵەتی تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنای هندی تۆماركردووە، كە ئەویش هاوڵاتییەكەی قەزای (شەترە)یەو چەند رۆژێك پێش ئێستا لەهندستان گەڕاوەتەوە."

ئەوەشی روونكردەوە:" ئەو هاوڵاتییە سێ رۆژ دوای گەڕانەوەی لە هندستان نیشانەی كۆرۆنای لەسەر دەركەوتووە و رێژەی ئۆكسجین لەلەشیدا بۆ 30% دابەزیوە، ئەوەش رێژەیەكی زۆر كەمە."

لەئێستاشدا تەواوی ئەو كەسانەی لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو تووشبووەدا هەبووە، لەلایەن تیمە تەندروستییەكانەوە كەرەنتین كراون. 

لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەناوی"بی 1.617" (B.1.617) سەریهەڵدا، كە جۆرێكی كوشندەیەو رێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەئاستێكی مەترسیدار لەهندستان بەرزكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن