براوەی خەڵاتەكانی فستیڤاڵی فیلمی كوردی جیهانی لەلەندەن ئاشكرادەكرێن

هەمەڕەنگ

28/04/2021     ژمارەی بینراو 499

راچڵەكین-

بڕیارە ئەمشەو خەڵاتەكانی فستیڤاڵی فیلمی كوردی  جیهانی لەلەندەن دابەشبكرێن كە رۆژی 14ی ئەم مانگە دەستیپێكردو دوێنێ سێشەممە 27/4 كۆتایی بەكارەكانی هات.

فستیڤاڵەكە بەدروشمی گڵۆباڵ ئینتەرناشناڵ فیلم فێستڤاڵ و بە فیلمێكی (یەڵماز گونەی) دەستی بەكارەكانی كرد. بڕیارە كاتژمێر 21:00ی ئەمشەو بەكاتی هەرێمی كوردستان خەڵاتەكانی فستیڤاڵەكە لەڕێگەی ئۆنلاین بۆ باشترین فیلمی فیكشن درێژ و بۆ باشترین ئەكتەری كورو كچ بۆ باشترین دەرهێنان بۆ باشترین دۆكۆمێنتاری دڕێژ و شۆرت دۆكۆمێنتەری، ئاشكرابكرێن.


 ‎

فێستڤاڵی ئەمساڵی فلمی كوردی جیهانی، چەند پڕۆگرامێكی نوێی لەخۆگرتبوو بەجۆرێك ‎بەشێك تەرخانكرابوو بۆ كلاسیك فیلم لەساڵی ۲٠٠٠ هەزار بۆ ساڵی ۲٠۱۷ ئەم بەشە تایبەت بە فیلمی درێژی فیكشن و دۆكۆمێنتاری پەنجا فیلم بەشدار بوون بۆ ئەم بەشەخەڵات دابەش دەكرێ بۆ سێ فیلم خەڵاتی بینەران ‎پڕۆگرامی دووەەم ئەو فیلمانە لە خۆدەگرێ لە فێستڤاڵ بەرهەمی ۲٠۱۸ بۆ ۲٠۲۱ بوون ‎بۆ فیلمی درێژ و شۆرت فیلم و شۆرت دۆكۆمێنتتاری و دۆكۆمێنتی درێژ.

 

لەلایەن خۆشییەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش- هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە لە زیندانەوە نامەیەكی دەستخۆشی بۆ ڕێكخەرانی فێستڤاڵ ناردووە.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن