خانمه پزیشكێك بوو به شاجوان
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
ساسكیا فوجویل ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ خانمه پزیشكێكی به‌ریتانییه، دوای به‌شداری كردنی له پێشبڕكێی شاجوانه‌كانی به‌ریتانیا توانی نازناوی شاجوانی به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی له‌سه‌ر ئه‌م خانمه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ساسكیا به كۆی 27 هه‌زار ده‌نگ بۆته شاجوان و له شاری "تۆدمۆردن" ده‌ژی.
ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات كه له ته‌مه‌نێكی منداڵیه‌وه ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ئه‌م نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت و دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی ئینستگرامه‌وه به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه‌ی كردوه توشی شۆك بووه كه ئه‌وه‌نده پشتیوانی كراوه.
ساسكیا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه وه‌ك شاجوانێك و پزیشكێك پاڵپشتی ئه‌و كه‌سانه بكات كه توشی گرفتی ده‌رونی بوون و ده‌شڵێت" من كه‌سێكی ئاساییم و به‌رده‌وام ماكیاج ناكه‌م و كاته‌كانی خۆم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م و ئاژه‌ڵه‌كانم و كاره‌كه‌م به‌سه‌ر ده‌به‌م و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌ده‌ستی ده‌هێنێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ بۆ خه‌ونه‌كانی بجه‌نگێت"