خاوه‌نی به‌ناوبانگترین پێكه‌نین كۆچی دوایكرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا هونه‌رمه‌ندی ئیسپانی" خوان خویا بورخا" كه به پێكه‌نینه ناوازه‌كه‌ی ناسراوه و ڤیدیۆیی پێكه‌نینه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه، كۆچی دوایكرد.
له دوای به‌شداربوونی له پرۆگرامێك له ته‌له‌فیزۆنێكی ئیسپانیا ئه‌م هونه‌رمه‌نده باسی له چیرۆكی ژیانی خۆی كردوه كه وه‌ك قاپ شۆر له چێشتخانه‌یه‌كی كه‌نار ده‌ریای ئیسپانیا كاری كردوه و ساڵی 2007 به خاوه‌نی پێكه‌نینێكی جیاواز ناوبانگی ده‌ركردوه.
ساڵی پار به‌هۆی هه‌بوونی گرفت له ملوله‌كانی خوێنی قاچی خوان قاچێكی بڕاوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌وه نه‌یتوانیوه نه‌خۆشخانه جێبهێڵێت و چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستاش كۆچ دوایكردوه.