ڤاكسینێكی نوێ به‌ڕێوه‌یه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
كۆمپانیای "نۆڤاڤاكس" ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ئاماده‌باشی خۆی ڕاگه‌یاندوه بۆ داواكردنی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و به‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته خاوه‌نی 4 ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" بۆلتیكۆ" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ڤاكسینه‌كه متمانه پێكراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای" نۆڤاڤاكس" هێشتا كۆمپانیایه‌كی بچووكه و خاوه‌نی به‌رهه‌می ده‌رمانی تایبه‌ت به‌خۆی نییه له بازاڕه‌كاندا.
ڤاكسینه‌كه تاقیكراوه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی %96 بووه و له "mRNA" ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رگیراوه و بڕیار وایه له ساڵی نوێ‌دا ئه‌م كۆمپانیایه بڕی 100 ملیۆن ژه‌م ڤاكسین بداته ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیاكه له‌كاتێكدایه داخوازی له‌سه‌ر ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕووی له زیادبوون كردوه.